هەستیاری

هەستیاری گرفتێکی باو و درێژخایەنە کە دووچاری سیستمی بەرگری لەش دەبێت، ئاسایی سیستمی بەرگری لەش بەرەنگاری هەر تەنێکی نامۆ دەبێتەوە کە داخڵی لەش دەبێت  وه‌ك ڤایرۆس، بەکتریا و نەخۆشخەرەکانی دیکە، کاتێک کەسێک تووشی هەستیاری دەبێت بە ماددە (خوراکێک)ی دیاریکراو، سیستمی بەرگری لەش بەرنگاری ئەو ماددانە دەبێتەوە کە دەکرێت هیچ زیانێکیان بۆ لەش نەبێت وەک تەپوتۆز و دەنکەهەڵاڵە، بەڵام لەش دژەتەنی تایبەت دروستدەکات دژیان و بەم شێوەیە هەستاری سەرهەڵدەدات.

هۆکارەکانی دروستبوونی هەستیاری زۆرن و لەکەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت، کە بە گشتی پۆلێنکراون بەسەر دوو گروپی سەرەکیدا: (هەستاری بە خۆراک) (Food Allergy) و (هەستیاری بە هۆکارە ژینگەییەکان) (Respiratory Allergy).

هەروەها هەستاری بە دەرمان، بۆ دەستنیشانکردنی تووندی هەستیاری و بوون و نەبوونی هەستیاری، شیکاری (IgE, Immunoglobulin E) پێویستە ئەنجام بدرێت،  شیکارەکە بە دوو شێواز دەکرێ، شیکاری هەستیاری گشتی (Total IgE) کە دەستنیشانکردنی تووندی هەستیاری و بوون و نەبوونی هەستیاری دەکات، هەروەها (Specific IgE) کە دەستنیشانی ئەو ماددەیە دەکات کە بووەتە هۆی دروستکردنی هەستیارییەکە.

بەگشتی ئەنجامدانی شیکاری (هەستاری بە خۆراک) و (هەستیاری بە هۆکارە ژینگەییەکان)، بە خوێن ئەنجامدەدرێت، دەستنیشانی بوون و نەبوونی هەستیاری و ڕادەی تووندی هەستیاریەکە دەکات لە (Total IgE) دا، و دەستنیشانکردنی جۆری ماددەی هەستیاری دروستکەر و پلەی تووندی هەستیارییەکە .

نیشانەکەنی هەستیاری:

بەگشتی هەستیاری کۆمەڵێک نیشانی باووی هەیە، و لەکاتی دەرکەوتنی بەشێک لەو نیشانانە پێکەوە لە کەسێکدا هەبن ئەوا پێویستە شیکاری هەستیاری بۆئەنجامبدرێت:

نیشانەکان بریتین:

    • پژمین و (چڵم).
    • خوران و سوربوونەوەی چاو.
    • سکچوون.
    • دڵتێکەڵهاتن.
    • هەناسەتووندی.
    • کۆکە.
    • لووت گیران و مشەمش.