لە بەشی شیکاری هۆرمۆن و ڤایرۆس لە تاقیگەی نوا بەشێکی زۆر لە شیکارە تاقیگەییەکان ئەنجام دەدرێت، بۆ هەریەک لە (سیرەم، پلازما، میز). بە بەکارهێنانی پێشکەوتوترین ئامێری تاقیگەی وەک (MINI VIDAS)،(Cobas e 411) کە بە بهتهكنیكی (ECL) کاردەکات، ئامێرە تاقیگەییەکانی ئەم بەشە دروست کراوی هەردوو کۆمپانیای (Roche) ی ئەڵمانی و (Hitachi) ژاپۆنییە.
بۆ دڵنیایی نەخۆش و سەردانکەرانمان لە دروستی ئەنجامی شیکار، بەردەوام پێوانەسازی (Calibration) و کۆنترۆڵ (Control) بۆ سەرجەم ئامێرو شیکارييەکان دەکرێت .
شیکارەکانی ئەم بەشە:
شیکاری هۆرمۆن: کە شیکاری بۆ بەشێکی زۆر لە هۆرمۆنەکان دەکرێت و لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت ئەوگرفتانە دەستنیشان و چارەسەر بکرێن کە بەهۆی ناڕێکی هۆرمۆنەکانەوە سەرهەڵدەدەن.
شیکاری ڤایرۆس: شیکاری بەشێکی زۆر لە ڤایرۆسە باو و دەگمەنەکان لەم بەشەی تاقیگەی نوا دەکرێن.
شیکاری ڕێژەی دەرمان: دەستنیشانکردنی ڕێژەی دەرمان بۆ ڕێکخستنی بڕی دیاریکراوی دەرمانی وەرگیراو لەلایەن نەخۆشەوە.