مایكرۆبایۆلۆجی

بەشی مایکرۆبایۆلۆجی تاقیگەی پسپۆڕیی نوا پێشەگ لە دڵنیایی ئەنجامی شیکاری و بە تازەترین تەکنیکی چاندنی بەکتریا، هەروەها بەشی چاندنی بەکتریا پێویستی بە چەندین پێویستی و ئەزموونی تاقیگەیی هەیە، لای ئێمە بە بوونی پێویستییەکانی وەک کارەبای بیست و چوار کاتژمێری و هۆبەی پارێزراوی تایبەت لەلایەن ستافی شارەزا و بەئەزموون بەڕێوەدەبرێت.

لەبەر هەستیاری بەشەکە و فراوانی جیهانی مایکروبایۆلۆجی، کارمەندانی بەش بەردەوام لە وەرگرتنی ئەزموونی نوێ و خولی ڕاهێنانی تایبەتدان، بەشی مایکرۆبایۆلۆجی تاقیگەی نوا توانای چاندن و ناسینەوەی سەرجەم بەکتریا و کەڕووەکانیان هەیە، سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە بەرزترین ئاستی خاوێنیدا ئەنجامدەدەرێن بۆ بەدووربوون لە هەموو هەڵە و پیسبونێکی بەکتریایی، ئەمەش بە بوونی هۆبەی تایبەت و بەکارهێنانی چەندین پاکژکەرەوە و میکرۆبکوژ و ئامێر و تەکنیکی تایبەت کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پشت ڕاست کراونەتەوە ئەنجامدەدرێت..

تاقیکردنەوەکانی ناسینەوە و بەکارهێنانی زۆرترین دەرمان بۆ بەکتریاکان و دیاریکردنی کاریگەرترین دەرمان ڕاستەوخۆ ئەنجامدەدرێت.

پاراسایتۆلۆجی یان (مشەخۆرزانی) ناسینەوە و دەستنیشانکردنی سەرجەم مشەخۆرەکانی ناو پیسایی و میز، لەگەڵ چەندین شیکاری دیکەی دەستنیشانکردنی هەوکردن و برینداری ڕیخۆڵەکان و بەکتریای گەددە، و چەندین شیکاری دیکەی تاقیگەیی لە بەشی پاراسایتۆلۆجی لەلایەن ستافی شارەزا دەستنیشانی زۆر گرفتی کۆئەندامی هەرس دەکرێت.

Vitek 2

Biofire film array