شیكاری خوێن

بەشی هیماتۆلۆجی و شیکاری نەخۆشیەکانی خوێن، لە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا پێشکەوتووترین ئامێر و هۆکارەکانی ئەنجامدانی شیکاری لەخۆدەگرێت، لەم بەشەدا زۆر شیکاری پێوست و هەستیار بە سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە ئەنجامدەدرێت، شیکارەکانی ئەم بەشە بەگشتی ئەم شیکارانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

 

شیکاری گشتی خوێن، کە شیکارێکی باوە و ڕێژە و قەبارەی خڕۆکەکانی خوێن (خڕۆکە سوورەکان، خڕۆکە سپییەکان، خەپلەکانی خوێن) بە پێشکەوتووترین ئامێری تاقیگەیی (Biorad D-10) (Swelab Alfa) دەکرێ.

 

شیکاری مایکرۆسکۆپی بۆ خانەکانی خوێن، لەم بەشەدا دەتوانرێت دەستنیشانی سەرجەم نەخۆشییەکانی خوێن و مۆخی ئێسک بکرێت، هەروەها ڕوونکردنەوەی جۆرەکانی کەمخوێنی و شێرپەنجە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕیی خوێن و مۆخی ئێسک بە بەرزترین ئاستی پشکنین . لێکۆڵینەوە لە نمونەکانی خوێن و مۆخی ئێسک و ( reticulocytes count ) ، نەخۆشی پاقلەو کەمی ئەنزیمی ((G6PD enzyme )،(Coombs test (Direct and indirect)،دەستنیشانکردنی مشەخۆرەکانی خوێن و گرفتی جینی کە پەیوەندیان بە خوێن و مۆخی ئێسکەوە هەیە وەک (JAK 2 gene mutation) به‌ رێگه‌ی (PCR) .

 

بەشی ( Hemoglobinopathies ) لەم بەشەدا گرفتەکانی خوێن دەستنیشان دەکرێت کە پەیوەندیان بە هیمۆگڵۆبینی خوێنەوە هەیە وەک تالاسیما ( thalassemias )، کە بە ڕیگانی ( high performance liquid chromatography) (HPLC) و بە ئامێری ( Biorad D-10 )ی دەکرێ و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێنەوە سەرپەرشتی دەکرێت

 

بەشی چاودێری مەیینی خوێن و ئەنجامدانی شیکارە باو و دەگمەنەکانی پەیوەست بە مەیینی خوێنەوە و تۆپەڵ بوون و مەینی خوێن لە نێو بۆرییەکانی خوێندا، یان هۆکار و گرفتەکانی خوێنبەربوون، بە پێشکەوتووترین ئامێری تاقیگەیی (Stago) دەکرێت.

Sebia Capillary Electrophoresis

Stago Compact