شیكاریە كیمیاییەکان

کیمیایی زينده‌گی کلینیکی (Clinical Biochemistry) بە گشتی تایبەتە بە شیکاری کردنی زۆر لە شلەکانی لەش وەک (خوێن، میز،شله‌ی ئه‌نیشك ، شله‌ی ئه‌ژنۆ ، شله‌ی ده‌وری سییه‌كان ، شلەی مێشک و دڕکەپەتک)….هتد.

کارمەندانی ئەم بەش سوود لە تاقیکردنەوە کیمیاییەکان وەردەگرن بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی نەخۆش، بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای سەردەم

 لە بەشی شیکارە کیمیاییەکان لە تاقیگەی پسپۆڕی نوا بەشێکی زۆری شیکار باو و دەگمەن بۆ زۆر لە شلەکانی لەش وەک (خوێن، میز و شلەی دڕکەپەتک….هتد) بە پێشکەوتووترین ئامێرە تاقیگەییە ئۆتۆماتیکەکان دەکرێن وەک (Cobas C 311, Cobas 111 ,DCA Vantage, Heliprobe, POCT UPT-3A, OPTI LION…ect)، ئامێرەکانی ئەم بەشە لەلایەن کۆمپانیا جیهانیەکاوە چاودێری دەکرێن، بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی شیکار و گەیاندنی باشترین خزمەت بە سەردانکەران و نەخۆش، لە پێناو پێدانی دڵنیایی تەواو دەربارەی ئەنجامی شیکارييه‌كان.

تاقیگەی پسپۆڕی نوا گرنگی تەواو دەدات بە ئەنجامدانی پێوانەسازی (Calibration) و کۆنترۆڵ (Control)ی ئامێرەکان.

Cobas c111
General Chemical Analyzer
DCA-Advantage
POCT Analyzer
UTP-3A
Spectrophotometer
Jenway (6300 and 6320D Visible and 6305 UV/Vis Spectrophotometers)
Humaclot Junior
Coagulation Analyzer
Heliprobe
OPTI LION
Electrolyte Analyzer
Cobas 6000
Previous
Next

سەرەتای سەرهەڵدانی شیکاری کیمیایی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩ کە چەند شیکارێکی سادە و سەرەتاییان بەکاردەهێنا بۆ دەستنیشانکردنی بەشێک لە پێکهاتەکانی خوێن و میز، بەدوای ئەمەدا چەندین تەکنیکی نوێ و پێشکەوتووتر بەکارهێنران بۆ پێوانی چالاکی ئەنزیمەکان وەک:

(Spectrophotometry)(Electrophoresis).

ڕاستە لە ئێستا دا بەشێکی زۆری تاقیگەکان ئامێری پێشکەوتووی ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنن، بەڵام چاودێریکردن و پێوانەسازی (Calibration) و کوالێتی کۆنترۆڵ (Quality Control)ی ئامێر و شیکارييەکان زۆر گرنگە، لەم ڕوانگەیەوە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا گرنگی تەواو دەدات بە ئەنجامدانی پێوانەسازی (Calibration) و کوالێتی کۆنترۆڵ (Quality Controlled) بۆ سەرجەم ئامێر و شیکارەکان.

شیکارە کیمیاییەکان بەگشتی بە سیرەم یان پلازما (کە شلەیەکی زەردن و لە خوێن جیادەکرێنەوە (زەرداو)) ئەنجامدەدرێن، هەرواها لە هەندێک شیکاری تایبەت دا نمونەکانی میز و میزی کۆکراوەی ٢٤ کاتژمێر و شلەی مێشک و دڕکەپەتک و شلەکانی دیکەی لەش بەکاردێن.

بەگشتی شیکارە کیمیاییەکان، شیکاری ڕۆتین و باوی وەک (شیکارەکانی فرمانی جگەر و گورچیلە، شیکاری شەکرەی ئاسایی و شەکرەی سێ مانگی) و شیکارە تایبەت و دەگمەنەکانی وەک (شیکاری شلەی مێشک و دڕکەپەتک و شیکاری هۆمۆسستین) لەخۆدەگرێت کە سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی زۆر نەخۆشی و چاودێری کردنی تەندروستی کەسانی تەندروست.